کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، لە شاری ورمێ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، لە گەلی قاسملوو، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لەو چالاکییانەدا، تێکۆشەرانی دێموکرات، بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.
رێکه‌وتی ٦ی رێبه‌ندانی ١٣٢٥ی هه‌تاوی، پێشه‌وا قازی و سەیف و سەدری قازی، له به‌ناو دادگاکانی ڕێژیمی شاههنشاهیدا حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپا و له به‌ره‌به‌یانی ١٠ی خاکه‌لێوه‌ی ١٣٢٦ی هه‌تاوی، له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد، ئه‌و شوێنه‌ی که کۆماری تێدا ڕاگه‌یه‌ندرابوو، لە سێدارە دران.
دواتر لە لایەن حیزبی دێموکراتەوە، ڕۆژی لەسێدارەدانی پێشەوا و هاوڕێیانی، وەک ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ناسرا.