کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە شاری پێرانشار چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات، لە شاری پیرانشار بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، لە چەندین شوێنی وەک :'' کەمربندیی ئیمام جومعە ، بلواری کوردستان، فەلەکەی مامۆستا نالی ، فەلەکەی هەواشناسی، شیناوێ، سێڕای شەهرەک ، خیابانی ٢٤ میتری'' بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ١٠ی خاکەلێوە لەگەڵ ئامانج و ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.