کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان لە کوردستان درێژەی هەیە

11:45 - 13 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شارەکانی سەقز و بۆکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سەقز، بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و بەردەوامیی خەباتی ڕاسان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لەو چالاکییەدا، بە نووسینی دروشمگەلێکی وەک: بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕاسان هەوێنی یەکڕیزیی گەلە، ڕاسان زامنی سەرکەوتنی گەلە و ڕاسان دژ بە تاریکی بەردەوامە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هەروەها، قارەمانانی دێموکرات لە شاری بۆکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

لاوانی ئازا و چاونەترسی شاری بۆکان  وێڕای هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، بە خوێنی خۆیان ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لەسەر ئاڵای کوردستان نووسی و سوێندی وەفادارییان خوراد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە ئەنجامدانی چالاکیی بەرینی تەبلیغاتی لە شارەکانی کوردستان، پشتیوانیی خۆیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد و بێزارییان لە ڕێژیم دەردەبڕن.