کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان لە کوردستان و ئێران بۆ یادی ٢٢ی پووشپەڕ بەردەوامە

12:18 - 13 پووشپەڕ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە بەرەبەرەی ٢٢ی پووشپەڕدا و بۆ ڕێزگرتن لە یاد و ناوی شەهیدانی تێرۆری ڤییەن، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕ، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە "باکووری ئێران"، لە چالاکییەکی تەبلیغیدا پەیمانیان لەگەڵ شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ و سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەل نوێ کردەوە.

جامانە لە ملانی شار لەو چالاکییەدا بە هەڵواسینی تراکت و پۆستێری تایبەت بەو یادە، بانگی حەقخوازییان بە شەقامەکانی باکووری ئێراندا بڵاو کردەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەندامانی حیزب لە شاری بۆکان، بە بڵاوکردنەوەی تراکت، پووستیر و سی دیی تەبلیغاتی ساڵیادی تێرۆری شەهید "دوکتور قاسملوو"یان یاد کردەوە.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە ئەنجامدانی چالاکی، دەروەستی و ئامادەیی خۆیان بۆ ئەنجامدانی هەر چەشنە چالاکییەک ڕادەگەیەنن.