کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان لە کوردستان و ئێران بە شێوەیەکی بەربڵاوتر بەڕێوە چوون

12:07 - 26 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، ئەمساڵ بە شێوەیەکی جیاوازتر لە جاران بە ئەنجام چالاکیی تەبلیغی، بەرەوپیری ٢٦ی سەرماوەزەوە چوون.

تێکۆشەران و قارەمانانی دێموکرات کە هەموو ساڵێک بە ئەنجامدانی چالاکیی جوراجۆر بۆنە تایبەتەکان بەرز ڕادەگرن، ئەمساڵ جیاوازتر لە جاران پێشمەرگەکانی شار، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەزیان بەرز ڕاگرت.

تێکۆشەرانی دێموکرات وێڕای ئەنجامدانی چالاکیی بەرینی تەبلیغی لە شار و گوند و ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئامادەیی و گیانفیدایی خۆیان بۆ هەر چەشنە بڕیارێک نیشان دا.

چالاکیی بەربڵاوی تێکۆشەرانی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات بۆ جارێکی دیکە بە دوژمنانی کوردستانیان سەلماند کە خەڵکی کوردستان لەسەر وەدیهاتنی ئامانجە پیرۆزەکانی پێداگرە و لە تێکۆشان دەست هەڵناگرێت.

ئەمساڵ تێکۆشەرانی دێموکرات جیا لە شار و ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە شارەکانی ئێرانیشدا بە شێوەیەکی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.