کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان بۆ پشتگریی لە حیزب و ڕاسان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی بانەمەڕ، قارەمانانی دێموکرات، لە گوندی تەنگیسەر و چیاکانی شاری شنۆ، پشتگریی خۆیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ڕاسان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی دەربڕی.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، لە گوندی تەنگیسەر، سەربە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بە دانانی جامانە و گوڵی هەڵاڵە و بە نووسینی دروشمی "بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"، ''ڕاسان'' چالاکیی بەرینی تەبلیغییان، بۆ پشتیوانی لە خەباتی پێشمەرگە و ڕاسان بەڕێوە برد.
هاوکات، تێکۆشەرانی دێموکرات، لە کوێستانەکانی "کانی ڕەش" سەربە شاری شنۆ، بە دانانی جامانە و نووسینی دروشم، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.