کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان لە کوردستاندا درێژەی هەیە

11:19 - 9 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆدا، چالاکیی تەبلیغییان بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و ڕاسانی خۆرهەڵات بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات، لە گوندی ''خانلەر''ی سەر بە شاری شنۆ، پشتیوانیی خۆیان بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ڕاسان، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، دەربڕی.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات، بە نووسینی دروشمگەلێک وەک: "بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سڵاو لە شەهیدان، سڵاو لە ڕاسان، مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و مەرگ و نەمان بۆ سپای تێرۆریستی پاسداران، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هەر لەم پەیوەندییەدا، چەند ڕۆژ پێش، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە بەرزایییەکانی شاری بانەدا، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە ئەنجامدانی چالاکیی بەرین و بەردەوامی تەبلیغاتی لە شارەکانی کوردستان، پشتیوانیی خۆیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد ڕادەگەیەنن و بێزارییان لە ڕێژیمی سەرکوتکەری ئێران، دەردەبڕن.