کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی، ١٠ی جۆزەردان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە بەرزاییەکانی شاری مەهاباددا، بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و ڕاسانی خۆرهەڵات و درێژەپێدانی ڕێبازی شەهیدان، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
تێکۆشەرانی دێموکرات، بە نووسینی: "بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بژی ڕاسان، شەهید نامرێ" و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و جامانە، پیشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەربڕی.
هاوکات، تێکۆشەرانی دێموکرات، لە چیاکانی شارەدێی دزەی مەڕگەوەر، سەر بە شاری ورمێ، بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە چیاکانی شارەدێی دزەی مەڕگەوەر، سەر بە شاری ورمێ، بە نووسینی دروشمگەلی: "بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و 'بژی ڕاسان'' و هەڵکردنی جامانە، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بۆ پشتیوانی لە خەباتی پێشمەرگە و ڕاسان بەڕێوە برد.