کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان لە کوردستاندا درێژەی هەیە

12:10 - 28 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، لە شارەکانی کوردستاندا، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی جۆزەردان، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شارەکانی مەهاباد و بۆکان، لە بەرەبەری نزیکبوونەوەی سیهەمین ساڵیادی تێرۆرکردنی ڕێبەری هەمیشە زیندووی گەلەکەمان، "دوکتور قاسملوو" و بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات، لە شاری مەهاباد، لە گەڕەکی "باغی شایگان"، لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵیادی تێرۆرکردنی ڕێبەری ناوازەی گەل، دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، بە نووسینی دروشمگەلی: ''بژی قاسملوو و قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە''، بە شێوەیەکی بەربڵاو، یاد و ناوی ڕێبەری ناوداری کوردیان بەرز ڕاگرت و چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.

هاوکات تێکۆشەرانی دێموکرات لە میراوای شاری بۆکان، بە نووسینی دروشمگەلی: "بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سەرکەوێ ڕاسان''، چالاکیی تەبلیغییان بۆ پشتیوانی لە پێشمەرگە و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەڕێوە برد.