کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان کان لە کوردستان بەردەوامن

18:28 - 3 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢ی گەلاوێژی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری "پیرانشار" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو چالاکییانە لە ڕێگای "پەسوێ"، هەتا سێڕای "جەڵدیان" بازاڕی "گردکشانە"، "جەڵدیان"، گەڕەکی "محەممەد ئەوراز"، "تالاری خەیام"، "بەردەقەل"، "توان"،  "زەنگیاوێ"، سێڕای شەوەزەنگ" "کوندرێ و گردکسپیان" بەڕێوە چووه.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەو شوێنانە بە بڵاو کردنەوەی پوستێر و درووشمی تایبەت بە ڕاپەڕینی خەڵکی ئەحواز، پشتیوانی خۆیان لەو ڕاپەڕینە ڕاگەیاندووە.

لەو چالاکییانەدا درووشمی "ڕاسان هاوخەباتی خەڵکی خوزستانە"، لەسەر دیواری ماڵەکان نووسراوە.