کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکانی تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوخۆی وڵات بەردەوامە

11:15 - 3 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: لە درێژەی کار و چالاکییەکانی تێکۆشەرانی دێموکرات بەبۆنەی دووی ڕێبەندان لە چەندین شار و شارۆچکە و گوندی کوردستان چالاکی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەشێک لە ئەندامانی حیزب لە شارەکانی کرماشان و شائاباد بە ناردنی پەیامی تەسویری پیرۆزبایی خۆیان لە هەموو گەلی کورد کردووە.

هەروەها تێکۆشەرانی گەل ڕێکەوتی ١ی رێبەندان لە شەهرەکی نایسەر، شەهرەک حەسەن ئاباد، شەهرەک زاگرۆس، گەڕەکی حاجیاوا، کانی کووزەڵە، عەباساوە، نەبوەت، بەهاران، میدان ئێقباڵ، ویلاشار، پێنجی ئازەر، بێعسەت، کەمەربەندی٢٥، فەیزاوە، دەور میدان، سیرووس، مەیدان مادەر، سێ ڕێیانی جەهاد، دگەران، پولیسرای قەدیم، گرێزە، جادەی بەهەشت محەممەدی، پارک محەممەدی، قشلاق، ترمیناڵ گەورە، مەیانبار و ١٢ی فەروەردین تراکت و پووستێرو شیرینی بڵاو کراوەتەوە

لەلایەکی دیکەشەوە شەوی ٢ی رێبەندان لە گوندەکانی نزاز، گوندی تەنگیسەر، گوندی نییەر، گوندی شیان، گوندی تەوریوەر،گوندی مێراو لە نێو ماڵاندا شیرینی بڵاو کراوەتەوە، تەقەی خۆشی کراوە ،ئاور کراوەتەوە ، بەهەزاران تراکت وپوستێر بڵاو کراوەتەوە.

پێشمەرگەکانی شار لە مەهابادی شاری قازییان بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمێکی تایبەت کە تێیدا ئاڵای سێ ڕەنگی کوردستان، جامانە و تراکتە پێوەندیدارەکان بە دووی ڕێبەندان ڕازێنەرەوەی جێژنەکەیان بوو، پەیمانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە کە تا سەر وەفادار بە ئارمان و ئارمانجەکانی حیزب و کۆمار دەمێننەوە. هەروەها لە پردی تەپەی قازی بە هەڵدانی یوبیلی زێڕینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بوونە مایەی دڵخۆشی خەڵکی ئەم شارە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان ئەندامانی حیزب لە دەماوەندی تاران بەشێوەیەکی کەموێنە و بەربڵاو تراکتی تایبەت بەم ڕۆژەیان بڵاو کردەوە؛ هەر هەمان ڕۆژ تێکۆشەران و دڵسۆزانی حیزب لە ئاوایی ئەوێهەنگی مەریوان وەفاداری خۆیان بە ڕێبازی پیشەوا نیشان دایەوە. هەروها ئەندامان و لایەنگرانی حدکا بە بۆنەی ۲ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە ناو شاری تاران چالاکی تەبلیغاتیان بەرێوەبرد کە بریتی بوو لە نووسینی درووشم و بڵاوکردنەوەی پوستێری تایبەت بە ۲ی ڕێبەندان. ئەو شوێنانە بریتی بوون لە:میدانی ئینقلاب، ـمیدانی ئینقلابی جنووبی، میدانی ئینقلابی شمالی. میدانی ئینقلاب بەرانبەر پارکی لالە.

پێشمەرگەکانی شار لە سەقزی ١١ ئەستێرە بە بڵاوکردنەوەی سەدان تراکت و پووستێری تایبەت بە ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە گەڕەکەکانی حاجیاوا، سیلۆ، نەشمیلان، شەقامی ئۆستاد شیرازی(کوشتارگا)، تەپەی شافێعی، شەقامی روودەکی، شەقامی سەعدی، بەردبڕان، کەریماوا و هەندێ لە قوتابخانەکانی نێو شار وەفاداری خۆیان بە ڕێباز و مەکتەبی پیشەوای کوردان پیشان دایەوە.

پۆلێک لە لاوانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان لە نییەری سەربەرزی هەمیشە دێموکرات، جێژنێکی خنجیلانەیان بەم بۆنەوە بەڕێوە برد و بەڵینیان نوێ کردۆتەوە کە تا سەرکەوتن واز لە خەبات ناهێنن. هەروەها شەوی ۲ی ڕێبەندان لەشاری مەریوان و لەو شوێنانە کاری تەبلیغی کراوە: مەحەلەی "سردۆشییەکان، گەڕەکی "بهاران و شەهرەک نەورۆز.

ڕۆژی ڕابردوو پیشمەرگەکانی کوردستان لە شاری بۆکان لە سەر جاددەی بۆکان – میاندوئاو بە هەڵکردنی ئاڵای سێ‌ڕەنگی کوردستان، یادگاری بەجێماوی کۆمار بوونە مایەی دڵخۆشی خەڵک و ڕێبواران کە بەوتەی هەواڵنێری کوردستان میدیا، بە سەدان ماشین کە لەوێوە تێپەڕیون بۆ سەیرکردن و وێنەگرتن لە ئاڵاکە لەسەر ئەم جاددە ڕاوەستابوون. هەروەها لە گەڕەکەکانی کوی فەرهەنگیان، بیمارستانی تازە، شۆهەدا، کەلهوڕاوا و نەساجی تراکتی تابەت بڵاو کرانەوە.