کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکانی ئەندامانی حیزبی دێموکرات، تەنگی بە ڕێژیمی ئێران هەڵچنیوە

12:00 - 13 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و پێشمەرگەکانی شار لە شارەکانی کوردستاندا، ڕێژیم و سپای تێرۆریستی پاسدارانیان وەزاڵە هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ١٢جۆزەردان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و پێشمەرگەکانی شار لە شارەکانی بۆکان و پێرانشار چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بۆکان لە شوێنەکانی وەک: مزگەوتی ئەمیرئاباد، مزگەوتی ئەبووبەکری سەدیق، قوتابخانەی دواناوەندیی سەعادەت و مەولەوی بە نووسینی: ''بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران''، ''بژی ڕاسان''، ''مەرگ و نەمان بۆ سپای تێرۆریستی پاسداران'' و ''نەمان بۆ جاشەکان''، چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هاوکات پێشمەرگەکانی شار، لە شاری پیرانشار چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بۆ پشتیوانیی لە پێشمەرگە و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە برد.

پێشمەرگەکانی شار، لە شاری پیرانشار وێرای ناردنی سڵاو بۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، زیندانییانی سیاسی، دایکی شەهیدان و  پێشمەرگە قارەمانەکان، داوایان لە جاش و بەکرێگیراوەکان کردووە، کە چیدیکە خەیانەت بە گەل و نیشتمان نەکەن و بگەڕێنەوە باوەشی گەلەکەیان.