کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییەکان بۆ بایکۆتی هەڵبژاردن لە کوردستان بەردەوامە

11:13 - 23 رێبەندان 2719

لاوانی نیشتمانپەروەری کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، بەناو هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کردووە.

"دەنگدان دەمامکی سەرکوتە، نا بۆ دەنگدان".

ئەمانە و چەندین دروشمی دیکە، درووشمەکانی چالاکییەکانی پۆلێک لە لاوانی قارەمانی دێموکراتن لە سەر دیوارەکانی شار.

تێکۆشەرانی دێموکرات و ڕێبوارانی ڕێگای شەهید "مەحیەدین نەسیری"، لە ناوچەی "شاروێران" و لە گوندی "گوێک تەپە"، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت بۆ بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو چالاکییە لە وڵامی کەمپەینی بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ڕێژیمی ئێران، کە لەلایەن لیژنەی هاوئاهەنگیی ڕێکخراوەکانی لاوانی ڕۆژهەڵاتەوە ڕاگەیەندراوە؛ بەڕێوە چووە.

لە سەر تابلۆکانی سەر ڕێگا، سەر دیوارەکان و لە سەر ماشینەکان، درووشمگەلێک وەک: "نا بۆ دەنگدان، دەنگدان دەمامکی سەرکوتە، دەنگدان کۆیلە بوونە، دەنگدان ڕەواییدان بە سەرکوتە" ڕەنگ دەداتەوە.