کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییەکان بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان لە کوردستان درێژەی هەیە

11:28 - 23 خەرمانان 2721

لاوانی شۆڕشگێڕی کوردستان بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی دوکتور "سادق شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی لە چالاکییە تەبلیغییەکانیان بەردەوامن.

لاوانی دێموکرات لە "پیرانشار" لە گوندی "دایەشێخی، کەمەربەندیی ئیمام جومعە، شەقامی لالە، تالاری خەیام، ڕێگای شیناوێ، کەمەربەندیی شیناوێ،مزگەوتەکانی حەزرەتی عومەر، حەزەرتی محەممەد، محەممەد ڕەسووڵەڵڵا، گەڕەکی سوتاو، قوتابخانەی ئەندێشە، قوتابخانەی ئینقلابی ئیسلامی و وروودیی شیناوێ" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.

لە "بۆکان" لاوانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان لە گوندی "ئاڵبڵاغ" ناوچەی "فەرهادتاشـ"ـی بۆکان بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ دوکتور "شەرەفکەندی" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە "سەردەشت"  تێکۆشەرانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور "شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران لە "ئاڵمان" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.