کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییەکان بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە درێژەیان هەیە

10:21 - 6 رێبەندان 2719

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەردەوامن و سەرەڕای میلیتاریزەبوونی شارەکان، پەیمانی وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی پێشەوا دووپات دەکەنەوە.

ڕۆژی شەممە، ٥ی ڕێبەندان، پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان، لە بازاڕی مەڕ و ماڵات کە بازاڕێکی پڕهاتوچۆیە و خەڵکی هەموو شارە کورد و تورک زمانەکان و گوندەکانی دەوروبەر لەوێ کۆ دەبنەوە، بە لێدانی تراکت و پوستێری "٢ی ڕێبەندان و ڕاسان" لە تێکڕای ماشینەکان، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

ئەنجامدانی ئەم چالاکییە لە حاڵێکدا بووە کە ئەو شوێنە بەتوندی لەلایەن مۆرەکانی ڕێژیمەوە میلیتاریزە کراوە و سەرەڕای جێگیربوونی ماشینەکانی هێزی ئینتیزامیی ڕێژیم، مەئموورەکانیش لەنێو خەڵکدا هاتوچۆی بەردەوامیان هەبووە.