کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییەکان لە کوردستان بەردەوامن

13:04 - 1 جۆزەردان 2721

لە کوردستان، بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، بەتایبەت شەهید "لوقمان مێهفەر" لەلایەن پێشمەرگەکانی شاری "پیرانشار" سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرا و چالاکیی تەبلیغیان بەڕێوە برد.

ئەو چالاکییە بە دروشمی "ئارام بنوو وانەبێژی ڕاسان و یادگاری حەماسەکانی کێلەشین و ڕاسان " کە لە سەر پلاکارتێک نووسرابوو؛ بەڕێوە چوو.

هەروەها لە کاتی بەڕێوەبردنی نوێژی هەینی، لە مزگەوتی "جامیعە"ی شارۆچکەی "پەسوێ" سەر بە شاری "پیرانشار" بە مەبەستی سەرنجی کۆمەڵانی خەڵک ئەو چالاکیە بەڕێوە چووه.

تێکۆشەرانی دێموکرات سەردانی گڵکۆی شەهید "ڕەسووڵ مەنافـ"ـیان کردووە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی پشتیوانی لە حیزب چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.