کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییەکانی نیشتمانپەروەرانی کوردستان بەردەوامە

17:45 - 14 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بەڕێوەبردنی چالاکی، پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و خەباتی ڕزگاریخوازانەی پێشمەرگە دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، نیشتمانپەروەرانی دێموکرات لە گوندی "هەرسینـ"ـی سەر بە شاری مەریوان، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و مەحکووم کردنی جاش و خۆفرۆشەکان بەڕێوە برد.

درووشمەکانی ئەو چالاکییە بریتی بوون لە: "بژی دێموکرات، بژی ڕاسان، مەرگ بەر جاش" و هتد.

هەر لەو پێوەندییەدا، کچان و کوڕانی خولیای سەربەستیی، نییەری قەڵای دێموکرات، بە بۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی، شەهید پێشەوا "قازی محەممەد"، بە سەمای جامانە، لۆگۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ،ئاڵای کوردستان و خوێندنەوەی سروودی " خوایە وەتەن ئاوا کەی" ڕێزیان لەو ڕۆژە پڕ شکۆیه گرت.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شارەکانی کوردستان بەردەوام بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی لە شارەکانی کوردستان دەبنە منارەیەک بۆ گەیاندنی دەنگی ئازادی، بە گەلی خوازیاری سەربەستی.