کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییەکانی ٢٢ی پووشپەڕ، ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو درێژەی هەیە

21:06 - 24 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات تێکۆشەرانی گەل، لە شارەکانی بۆکان، مەریوان، ئورمیە، سنە، داڵەهوو، سەرپێڵ زەهاو،سەقز و پاوە لە چالاکیی تەبلیغی بەدەوامن.

ئەو شار و ناوچانە کە چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە، بریتین لە:

مەریوان

بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە فەلکەی بێسارانی، سەردۆشییەکان، تەپەی مووسک چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزب هەر بەو بۆنەوە ئاڵای شینی ئاسمانییان لە تەنیشت دانشگای ئازاد و قەبری دەروێش لەسەر رێگای زرێبار هەڵکردووە.

لە گوندی \'\'نێ\'\' سەربە شارستانی مەریوان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدانی ڤییەن، خەڵکی ئاوایی جلوبەرگی شینیان لەبەر کرد و ئەندامانی حیزب لە تێکڕای کۆڵانەکانی ئاوایی دروشمی پێوەندیداریان نووسییەوە.

لەو پێوەندییەدا ئەندامانی حیزب لە گوندی سەردۆش لە ناوچەی بەری بەگزادە چالاکییان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێر ئەنجام داوە.

بەهاران فازی ١ و ٢، مەیدانی نەورۆز، دەوروبەری بینای شۆرا، مزگەوتی قوبا، گەڕەکی ترمیناڵ، لەیلاخییەکان، سێ‌ڕێیانی بێهزیستی، ناوی بەشێک لەو شوێنانەیە کە بۆ چەندەمین چار چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە.

هەروەها لە شەقامی دوکتور قاسملوو، چوارڕێیانی بایەوە، بەرانبەر دارسەیران، ئیستادیۆم، فەلکەی باوە رەشید، چوارڕێیانی عەسەلی بەرانبەر دارسەیران، کاتژمیر ١٠ی شەو تێکڕای بەرقەکان کوژاوەتەوە.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، دۆخی ئەمنیەتیی شاری مەریوان لەم چەند رۆژەدا ئەمنیەتی کراوە و هەنووکەش ئەو دۆخە هەر بەردەوامە.

لە لایەکی دیکەشەوە لە درێژەی کار و چالاکییەکانی تێکۆشەرانی حیزب بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، لە رێگای مەریوان ــ باشماخ و رێگای ساوجێ، یادی شەهیدانی ڤییەن بەرز راگیرا.

بەپێی ئەم راپۆرتە، لە شەوی ٢٢ی پووشپەڕدا چراکانی شەقامی دوکتور قاسملوو لە شاری مەریوان بە تەواوەتی کوژرانەوە و تاریکی ئەو شەقامەت داگرت.

ئورمیە

چالاکییەکانی ئەندامانی حیزب بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە بازار و شەقام و کۆڵانەکانی شارۆچکەی دزەی مەرگەوەڕ، گوندی گێسیان، شارۆچکەی زێوە و گوندی قایر بەردەوامە.

لە شارۆچکەی زێوە ئەندامان و لایەگرانی حیزب لە دەرمانگای گشتی، زایینگە، قوتابخانەی دواناوەندیی کچانە و نێو بازاری ئەسڵی، چالاکییان ئەنجام دا.

هەروەها رێکەوتی ٢١ی پووشپەڕ ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو لە دەوروبەری زانینگەی پەیام نووری ئورمیە، فەلکەی بازار باش، موسەللای خومەینی، شەهرەکی دزەی سیاوەش، شەقامی کەمەربەندیی ئورمیە ــ سەڵماس، دانشگای ئورمیە، نازلوو چای، قەرەلەری نازلوو، حەکیم نیزامی، گوندەکانی سنجێ و حسار لە ناوچەی کەنار بە رۆژ، فەلکەی مودەڕسی ئورمیە، نەخۆشخانەی رەوانپزیشکیی ئورمیە، کوشتارگا، شەقامی ئاپادانا، قەهوە قەباغی، شەهرەکی تەرزیلوو، مزگەوتی محەممەد رەسوولەڵڵا، ترمیناڵی دوخانیات، وێستگەی پردی قۆیۆن و سەیرانگەی سەدی شەهەر چای، سێ‌ڕێیانی حەوتوون، رێگای سەڵماس ــ تازە شەهر، چالاکیی تەبلیغییان بە بڵاوکردنەوەی تراکتی کومیسیۆنی تەشکیلات بەڕێوە بردووە.

هەر لەو رێکەوتەدا ئەندامانی حیزب لەم شوێنانەی مەحاڵی دەشتی ئورمیە چالاکییان بەڕێوە برد: شارۆچکەی راژان، گوندی رەزگەی مەرگەوەڕ، گوندی گاڕانە و گوندی هێشماوا.

هەروەها لە بەرزایی هیلانە قەل، ئاڵایەکی گەورەی کوردستان هەڵکرا کەلە گوندەکانی گەلی قاسملووەوە بە جوانی دیار بوو. هێز و دەست و پێوەندییەکانی رێژیم هەوڵێکی زۆریان لەمەڕ هێنانە خوارەوەی ئەو ئاڵایە دا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و لە کۆتاییدا بە ناچاری کەڵکیان لە جەرسەقیل وەرگرت.

لەلایەکی دیکەشەوە بەبۆنەی ٢٥مین ساڵڕۆژی شەهیدانی ڤییەن، زیاتر لە دوو هەزار و ٤٠٠ کورتە نامە کە لەلایەن کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبەوە ئامادە کرابوون، لە رێگەی مۆبایلەوە بۆ هاووڵاتییان نێردراوە.

ئەم چالاکییانەی ئەندامانی حیزب لە شاری ئورمیە لە کاتێکدا بەڕێوەچووە کە دۆخێکی توندی ئەمنیەتی لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە بەسەر ناوچەکەدا سەپابوو.

لە شارۆچکەی \'\'ئیسلام ئاباد\'\'ی ئورمیە کاتژمێر ١٠ی شەو بە شێوەیەکی بەرچاو چرای ماڵەکان کوژاوەتەوە و دەیان \'\'سی‌دی\'\'ی دەنگی دوکتور قاسملوو لە زۆربەی شوێنەکاندا بڵاو کراوەتەوە.

پاوە

بەپێی هەواڵی کوردستان میدیا، ئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕ و ئێوارەی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢١ی پووشپەری ١٣٩٣ی هەتاوی، ئەندامانی حیزبی لە نێو شاری پاوە چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە، رێبوارانی رێگای قاسملوو لەو دوو شەوەدا لە چەندین شەقام و کۆڵانی شاری پاوە چالاکیی تەبلیغییان لە قاڵبی بڵاوکردنەوەی وێنە و پووستری تایبەت بەو ڕۆژە بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی کە کاری تەبلیغی لێ کراوە، بریتین لە: شەقامی بیمارستان و کۆڵانەکانی دەوروبەری، پارکی کۆمەکاڵ، مەیدانی مەولەوی، ،شەقامی رسالەت، شەهرەکی فەرهەنگیان، دەرەی ئاساوان، باخی شارەداری و دەوروبەری، شەهرەکی زەفەر و زەمین شەهری.

سەرپێڵ زەهاو

شەقامی دوکتور قاسملوو، سەر رێگای سەرپێڵ ــ قەسر، ناوکەل، کەلی داوود، پارکی گشتی، شەقامی تووبا، باغی گشتی، یاریگای شار، نزیک تولمبەخانەی نەوت و رەشید هەواس. هەروەها لەسەر بەرزایی ناوکەل زاڵ بەسەر شاردا ئاڵایەکی گەورەی کوردستان و ئاڵای شینی ئاسمانی هەڵکرا.

داڵەهوو

رێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕ له شارۆچکەی رێژاو له داڵەهوو له هەموو کووچه و کۆڵانەکانی ئە و شارۆچکەیەدا به شێوەیەکی بەرین تراکت و وێنەی شەهید دوکتور قاسملوو بڵاو کراوەتەوە.

سنه

گوندی نییەر سەربە شاری سنە: بەبۆنەی ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی چالاکیی تەبلیغاتی لە تێکڕای کٶلانەکان و گەڕەکەکانی ئەو گوندە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێر ئەنجام دراوە و هەروەها ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیش هەڵکراوە.

هەروەها ئەو چالاکییانە لە گوندی حەسەن ئاوا بەڕێوەچوون: رێگای حەسەن ئاوا ــ سنە، حەسەن ئاوا ــ کێڵانە و زۆربەی کۆڵانەکانی گوندی حەسەن ئاوا، مەدرەسەی ناوەندی و خانە بێهداشت، ناوی ئەو شوێنانەیە کە چالاکییان تێدا ئەنجام درا.

بۆکان

رۆژانی ٢٠ و ٢٢ی پووشپەڕ، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی تەرەغەی ناوچەی پیرمحەممەدی بۆکان، چالاکیی تەبلیغییان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەتیی کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەڕێوە برد.

شنۆ

لە رۆژی ٢٢ی پووشپەڕدا شاری شنۆ رەنگی ماتەمی بە خۆیەوە گرتبوو، رێژیمی ئیسلامی بە مەبەستی چاوترسێن کردنی هاووڵاتییان لە زۆربەی هەرە زۆری کۆڵان و شەقامەکاندا جێگیر ببوون، بەڵام هاووڵاتییان بە بێ گوێدان بە زۆر و بۆری هێزەکانی رێژیم رق و بێزاریی خۆیان لەو رێژیمە دەربڕی.

نەغەدە

رێکەوتی ٢٠ و ٢١ی پووشپەڕ لەم شوێنانەی شارستانی نەغەدە چالاکی بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ بەڕێوە چووە:

مەیدانی فووتباڵی کاویان، شەقامی دوکتور قاسملوو، پارکی موعەلیم، گەڕەکی حاجی خدر، فەلکەی نماز و هەروەها لە گوندەکانی عەڵبێ، وینسڵیان، کویکان، کەریزەی شکاکان، دیلان چەرخ، قەڵاتان، جاشێران، زەلیلان و قاڕنێ.

بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە بە کوردستان میدیا گویشتوون: خەڵکی کوردستان لە زۆربەی شارەکانی وەکوو، ئورمیە، شنۆ، مەریوان و رەبەت، بەرەو پیری بانگەوازی کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە چوون و کاتژمیر ١٠ شەو بۆ ماوەی سێ خولەک چرای ماڵەکانیان کوژاندووەتەوە و لە رۆژی ٢٢ پووشپەڕدا جلوبەرکی کوردی و هەروەها جلوبەرگ بە رەنگی شینی ئاسمانییان لەبەر کردووە.

سەقز

شەقامی حەزرەتی عومەر، کۆڵانەکانی شەقامی مزگەوتی دارولسەفا لە کەریم ئاوای سەقز، گەڕەکی شاناز، کۆڵانەکانی فەرهەنگیان، شەقامی شاناز، ناوی ئەو شوێنانەی شاری سەقزە کە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ٢٢ی پووشپەڕدا چالاکیی تەبلیغییان بۆ چەندەمین جار بەڕیوە بردووە.