کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییەکی چاندنی "نەمام" لە پیرانشار بەڕێوە چوو

13:14 - 23 خاکەلێوه 2721

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چالاکییەکی نەمام چاندن لەلایەن ڕێکخراوی ژینگەیی پیرانشار بەڕێوە چوو.

ئەو چالاکییە لەلایەن ژینگەدۆستان لە ئاوایی "گەزگەسک" سەر بە شاری پیرانشار ئەنجام دراوە.

ژینگەدۆستان و ژینگەپارێزانی کوردستان بە شێوەی چالاکانە، بەردەوام بۆ پاراستن و سەرسەوزکردنی سروشتی کوردستان تێدەکۆشن.