"کەریمە بەلووچ" چالاکێکی بەلووچ خەڵكی ڕۆژهەڵاتی بەلووچستان و سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی خوێندکارانی بەلووچ ـ ئازاد لە "تۆرێنتوۆ"ی کانادا کوژراوە.
"بەلووچ" لە کانادا مافی پەنابەری هەبووە و ساڵی ٢٠١٦ی زایینی وەک یەکێک لە ١٠٠ ژنی "سەرکەوتوو و توانا" لە جیهاندا ناسێندرا.
پۆلیسی کانادا ڕایگەیاندووە ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەز تەرمی ئەو ژنە چالاکەیان دۆزیتەوە.
ناوبراو ژنێکی چالاک بووە و بەردەوام لە دانیشتنەکانی سویس باسی لە ستم و زوڵم لە سەر خەڵکی بەلووچستان کردووە.
بە وتەی پۆلیسی کانادا ئەو ژنە چالاکە بەلووچە ڕفێندراوە و دواتر کوژراوە.