کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی سیاسیی کورد لە ئورووپا هێرشی کرایە سەر ماڵەکەی

20:05 - 5 گەلاوێژ 2720

"سوهەیلا کەڵهوڕ"  چالاکێکی سیاسیی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات کە دانیشتووی وڵاتی سوئیدە لەلایەن کەسانێکی نەناسراو بە بۆمبی دەستی هێرشی کراوەتە سەر ماڵەکەی.

ناوبراو ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی دێموکراتی مەسیحیی سوئیده.

ئەو کەسانەی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو بۆمبی دەستیان فڕێ داوەتە ژووی خەوتنەکەی.

لە ئەنجامی ئەو کردەوەیەدا ناوبراو زیانی گیانی بەر نەکەوتووە و سڵامەتە.

سوهەیلا " خەڵکی شاری "گیەڵان" سەر بە پارێزگای کرماشانه.