کوردستان میدیا: بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی کرێکار، خوازیاری پێشگیری لە دەرکرانی ژنانی کرێکار، جیاوازیی مووچەی ژن و پیاو، چەوسانەوە و ... هتد ە.
بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیلنا، سوەیلا جلودارزادە، بەرپرسی یەکیەتیی سەرانسەریی ژنانی کرێکار، دەڵێت: لەمەڕ دەستەبەر بوونی حوزووری ژنان لە بیاڤە جۆراوجۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا، پێویستە یاسای پاڵپشتی لە ژنان پەسند و چاکسازی بۆ یاساکانی هەڵاواردن لەهەمبەر ژنان و رەهەندەکانی پاراستنی رێز و حورمەتی ئەو توێژەی کۆمەڵگا، رەچاو بکرێت.
بە وتەی بەرپرسی یەکیەتیی سەرانسەریی ژنانی کرێکا، مافی پیشەیی ژنانی کرێکار، بریتییە لە: پێشگیری لە دەرکردنی لەرادەبەدەری ژنانی کرێکار، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە پەیمانی و کاتییەکان و واژۆی سپی (گرێبەستێک کە بێ بیمە لەلایەن خاوەن کارەوە ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت)، پێشگیری لە جیاوازیی حەقدەستی نێوان ژن و پیاو، دابین کردنی ئەمنیەتی کار، پێشگیری لە هەڵاواردنی بەرزبوونەوەی ئاستی کار و پیشە، دامەزرانی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە، پێشگیری لە چەوساندنەوەی ژنانی کرێکاری سەڵت، پاڵپشتی لە ژنان لە دامەزراوە کرێکارییەکان و ئەنجومەنەکان، لابردنی هەڵاواردنی ژنانی خانەنشین کراو سەبارەت مافی خاوەنداریەتیی منداڵ.
جلۆدارزادە، لە سمینارێکدا کە بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکارەوە گیرابوو، گوتی: داخوازیی ژنانی زەحمەتکێش و کرێکار وێڕای پاراستنی رێز و پێویستە کەرامەتی مرۆییان لە ئامادە بوون و بەشداری لە بوارەکانی بەڕێوەبەریدا، دەستەبەر دەبێت.