کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە بەڕێوەبردنی چالاکییە تەبلیغییەکان بە بۆنەی نەورۆزەوە بەردەوامن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی نهێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، شه‌وی دووشه‌ممه، له‌سه‌ر سێشه‌ممە، ٢٧ـ ٢٨ی ڕەشەممە، له شاری سه‌قز، به بۆنه‌ی نه‌ورۆزی كوردهواری و ده‌سپێكردنه‌وه‌ی ته‌لەفزیۆنی تیشک چالاكیی به‌رینی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه برد.
لەو چالاكییه‌دا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، پوستێری تایبه‌تی ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستان و لۆگۆی حیزبی دێموكراتیان به فرێكانسی ته‌له‌فزیۆنی تیشكه‌وه بڵاو كردووەتەوە.
هاوکات تێکۆشەرانی دێموکرات، لە شه‌قام و گه‌ڕه‌كانه، چالاكیی ته‌بلیغیان بەڕێوە بردووە، کە بریتین لە:(شاناز، ٣٢ مێتری، ئازاده‌گان، حافز، نه‌سیری، شافێعی، ڕوودهكی، پشت مزگه‌وتی حه‌زره‌تی عومه‌ر، سه‌عدی، ١١ی گوڵان و ساڵاحاوا).