کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاكێكی مافی هاورەگەزخوازان لە ئێران دەسبەسەر کرا

13:46 - 28 پووشپەڕ 2722

ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، ''زەهرا مەنسوری هەمدانی''، چالاكێكی بواری مافی هاوڕەگەزخوازان کە پێشتر زیندانی کرابوو، بە تۆمەتی "بازرگانی بە ژنان و کچانی ئێرانی بۆ هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان"، دەسبەسەر کرد.

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی پووشپەڕ، ئەم ڕێکخراوەیە "زەهرا مەنسوریـ"ـی کە بە "سارا" ناسراوە، بە "سەرۆکی گەورەترین باندی بازرگانیی کچانی ئێرانی بۆ هەولێر" ناساند.

بوونی باندی لەشفرۆش کە لە ئێرانەوە کچ و ژن بۆ عێراق دەنێرن، لەلایەن خودی هەواڵدەرییەکانی سپای پاسداران پشتڕاست دەکرێتەوە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە پێشتریش چەندین هەواڵ بڵاو بووەتەوە کە سپای پاسداران دەستی لەو جۆرە باندانەدا هەیە و لەو ڕێگایەوە هەوڵ دەدات کە چالاکانی سیاسی و دژبەرانی خۆی لەداو بخات.