کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاندنی خەشخاش لە زاگرۆس خەریکە جێگای داربەڕووەکان دەگرێتەوە

12:13 - 21 جۆزەردان 2720

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چاندن و بەرهەمهێنانی "خەشخاش" لە زنجیرەچیای زاگرۆس بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

بەپێی وتەی خەڵکی پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە چوار، پێنج ساڵی ڕابردوودا هەندێک کەسی هەلپەرست داربەڕووەکانی زاگرۆس بە مەبەستی چاندن و بەرهەمهێنانی خەشخاش دەبڕن.

 لە هەر ٢٥٠ میتری دووجا زەویی خەشخاش، یەک کیلۆ تریاک بەرهەم دێت کە ئەمەش یەکێک لە هۆکارەکانی لەنێوچوونی داربەڕووەکانی زاگرۆسە.

تا ئێستا لەلایەن ڕێژیمەوە نەک هەر بۆ پێشپێگرتنی ئەو قەیرانە ژینگەیی و بەرهەمە ماڵوێرانکەرە هیچ کردەوەیەکی ئەرێنی ئەنجام نەدراوە، بەڵکوو خۆیان ڕێخۆشکەر بوون بۆ سازکردنی ئەو قەیرانە.