کوردستان میدیا: لە یەکێک لە گوڵخانەکانی "کهگیلویە و بویرئەحمەد"، بە پێدانی وام و ئاسانکاریی کۆمیتەی ئیمداد، ماری جوانا دەچێنرێت.
"فەیزوڵلا ئازەرفەر" بەرپرسی "جیهاد کشاورزی" شاری "دنا"سەر بە پارێزگای " کهگیلویە و بویرئەحمەد" ، باسی لە چاندن و بەرهەمهێنانی یەک هێکتار ماری جوانا لە یەکێک لە گوڵخانەکانی ئەم پارێزگایە دەکات کە لە لایەن کۆمیتەی ئیمدادەوە ئاسانکاری بۆ کراوە.
هەر لەم ڕاستایەدا ناوبراو وتبووی: "کەسێک بە وەرگرتنی وامێکی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی لە کۆمیتەی ئیمداد لە شاری دنا، بە بیانووی دروستکردنی هەلی کار بۆ "مددجویان"ـی ژێر چاودێریی کۆمیتەی ئیمداد، گوڵخانەی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەری ماری جوانەی دروست کردووە".
بە وتەی ئازەرفەر، ئەم گوڵخانەیە نزیکەی سێ ساڵ پێش بە هۆکاری کێشەی سەرمایەگوزاری و ئامێرە پەیوەندیدارەکان بەم پیشەیە داخراوە . بەڵام دوو مانگ پێش به بێ ئاگاداری جیهادی کشاوەرزی دووبارە دەستی بەکارکردن و چاندنی ماری جوانا کردووە.
ناوبراو سەرەڕای دەربڕینی بێ ئاگایی خۆی لە دووبارە کەوتنەوە کاری ئەم کارگەیە لە ماوەی دوومانگی پێشوودا، ماوەی دوو مانگی بە ماوەیەکی گونجاو بۆ بەرهەمهێنان و پێگەیشتنی ماری جوانا زانی.
چاندنی ماددەیهۆشبەر لە ئێراندا، ئەویش بە مەودای یەک هێکتار و بە بودجەی وامی وەرگیراو لە لایەن کۆمیتەی ئیمدادەوە، بابەتێکە کە ئەگەری بێئاگایی بەرپرسانی ڕێژیم لەو کارە، شتێکی دوور لە ڕاستیە و جێگەی گومانە.