![](/weney-mallperr/10943.jpg)
کوردستان میدیا: رێکخراوەکان چاودێریی کوردۆساید، چاک و ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ، بانگەوازێکیان لەبارەی هێرشی پکک بۆسەر ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کردەوە.
دەقی بانگەوازەکە بەم چەشنەیە:
نا بۆ شەڕ و ناتەبایی، بەڵێ بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیان!
خەڵکی کوردستان لە هەموو بەشەکانیدا ئەزموونی چەندین شەڕی نێۆخۆیی و هەرێمایەتیی هەیە و لە نێوەدا زەرەرمەندی یەکەم هەر هاووڵاتییانی کوردستان بوون بە هەموو رەنگ و ئایینێکەوە!
چاودێری کوردۆساید ــ چاک و ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ، هەڵویستی توندی خۆمان بۆ هەڵگیرساندنەوەی شەڕ و کوشتاری نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەردەبڕین و داواکارین دەست بە جێ گرژی و ئاڵۆزیی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆتایی پێ بهێنرێت و لەوە زیاتر هیچ لایەنێکی سیاسیی چەکداری کوردستان، رێگای ئەوە بە خۆی نەدات کە شەڕ دژ بە لایەنەکانی دیکە هەڵگرسینێ و کار ئاسانی بکات بۆ رشتنی خۆێنی هاووڵاتییانی کوردستان و هیچ پاساو و بیانوویەکیش قەبووڵ ناکرێت لە بە کارهێنانی توندوتیژی لە باتی دانیشتن لەسەر مێزی وتووێژ و چارەسەریی ئاشتییانە!
خەڵکی کوردستان هەمیشە قوربانیی ناکۆکییە نێۆخۆیییەکانی خۆی بووە و ئەوەی لە شەڕی نێۆخۆییدا سوودی وەرگرتبێت لایەنە دژبەرەکانی خەڵکی کوردستان بوون. هەر بۆیە دەبێت هەموو رێکخراو و حیزبە سیاسییەکان، لە هەر کەس باشتر ئەوە بزانن کە تەنیا لە رێگای ئاشتی و لێک تێگەیشتن و بە یەکگرتووی دەتوانن لەم سەردەمە ناسکەدا خۆیان و خەڵکەکەیان لە دەستی ناحەزان و نەیارانی خەڵکی کوردستان بپارێزن!
بەڵێ بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیان و پیرۆز راگرتنی خۆێن و گیانی مرۆڤی کورد!
چاودێری کوردۆساید ــ چاک
ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ
٢٥/٠٥/٢٠١٥