کوردستان میدیا: له چاوپێكه‌وتنی كۆمیسیونی پێوه‌ندییه‌كانی حیزبی دێموكرات و به‌رپرسی پێوەندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پارتی سوسیالیستی سوویس، لەسه‌ر بارودۆخی سیاسیی ئێستای ئێران به گشتی و كوردستانی ڕۆژهەڵات به تایبه‌تی گفتوگۆ کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكەو‌تی ٣٠ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، هه‌یئه‌تێكی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەسەرپەرەستی باوا ئه‌لیاسی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی حیزبی دێموکرات له سوویس، لەگەڵپیتر هۆگ به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی پارتی سوسیالیستی سوویس له بنكه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌و حیزبه، له شاری بێرنی پایته‌ختی سویس دیداریان کرد و لە یایەن هەیئەتی خانەخوێوە پێشوازیی لە هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرا.
لەو چاوپێکەوتنەدا، چەندین باس و پرسی تایبەت بە کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئێران
تاوتوێ کران.
دوو لایەن سەرەتا له سه‌ر مێژووی پێوه‌ندییه‌كانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی سوسیالیست و مێكانیزمه‌كانی كاری هاوبه‌ش له داهاتوودا باس و گفتوگۆیان كرد.
هەروەها لەو چاوپێکەوتنەدا، له لایه‌ن به‌رپرسی پێوندییه‌كانی حیزبی دێموکرات له سوویس، باسێك له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیی ئێستای ئێران به گشتی و كوردستانی ڕۆژهەڵات به تایبه‌تی پێشكه‌ش كرا و زۆر به ڕوونی و به به‌ڵگه‌وه، پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له لایه‌ن ڕێژیمی كوماری ئیسلامیی ئێران له كوردستانی ڕۆهەڵات شرۆڤە کرا. له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه به پەرەسەندنی پرۆسه‌ی له‌سێداره‌دان و سه‌ركوت له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات كرا. هه‌روه‌ها باس له خراپتربوونی بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌ركوت له دوای ڕێکكه‌وتنی ناوكیی ڕێژیمی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا كرا.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی باسەکە لەو چاوپێکەوتنەدا، ته‌رخان كرابوو بۆ سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هەیئەتی پێوه‌ندییه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، چه‌ندین پێشنیاری پێشکەش به به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی پارتی سوسیالیست کرد كه تێیدا داوا كرا؛ له ڕێگای پارلمانتارانی پارتی سوسیالیسته‌وه بخرێته به‌رنامه‌ی كاری پارلمانی سوویس و باسی له‌سه‌ر بكرێ.
له‌و خاڵانه‌ی كه هەیئەتی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات داوای کرد بخرێتە بەر باس و پرۆژەی کار له پارله‌مانی سویس، پرسی چالاكانی مافی مرۆڤه له كوردستانی ڕۆژهەڵات و به تایبه‌ت داوا كرا كه دۆسیه‌ی محەممه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند په‌یگیری بكرێت.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، باسی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش كرا.
لە کۆتاییدا دوو لایەن له سه‌ر به‌رده‌وامیی پێوەندییەکانیان جه‌ختیان كرده‌وه.