کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاوپێکەوتینی هەیئەتیێکی حیزبی دێموکرات لەگەڵ ئەندام پارلمان و چەند کەسایەتیی کانادایی

14:49 - 27 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ڕۆژئاوای کانادا لەگەڵ کنێدی ستوارت ئەندام پارلمانی کانادا، سەر بە حیزبی دێموکراتی نوێ، چاوپێکەوتنیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە سەر بانگهێشتنی فەرمی نووسینگەی کنێدی ستوارت ئەندام پارلمانی کانادا سەر بە حیزبی دێموکراتی نوێ، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتوو لە شەهریار ویژە بەرپرسی کۆمیتە و ئیسمایل ئیبراهیمی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە کانادا، لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی نووسینگەی فەرمی ستوارتدا بەشداریان کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا، هەیئەتی حیزبی دێموکرات کۆمەڵێک باسی گرینگی پێوەندیدار بەپرسی نەتەوەی کورد، وەک پێویستی پشتیوانی دەوڵەتی کانادا لە گەلی کورد لە شەڕ دژی تیرۆر لە ناوچەکەدا، پرسی پەنابەرانی کورد و چاوەروانیی پشتیوانی زیاتر لە کانادا لەو بوارەدا، جەنایەتەکانی دەوڵەتی تورکیە دژی گەلی ڕاپەڕیوی کورد لە باکووری کوردستان کرد، و پێوەندیەکانی کانادا لەگەڵ ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی لە گەڵ کنێدی ستوارت هێنایە بەرباس و داوای کرد ئەو پرسانە لە پارلمانی کانادادا بخرێنە بەر باس.

لەو پێوەندییەدا، ستوارت بەڵێنی‌ دا ئەمباسانە هەم لە پارلمان و هەم لەگەڵ بەرپرسان بە جیا بخاتە بەر باس ونوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرام لە ڕەوتی باسەکاندا ئاگادار بکاتەوە.

هەر لەو ڕیوڕەسمەدا، هەیئەتی حیزب چاوی بە چەندین کەسایەتی سیاسی حیزبی وسەربەخۆ و ئەندامانی پارلمانی هەرێم و شووڕای شاری بێرنابی بەتایبەت هەر یەک لە پیەترۆ کالێندینۆ و سێو داهلیوال کەوت وکۆمەڵێک باسی تایبەت بە ڕەوەندی کورد لەو شارەدا باسی لەسەر کرا.