کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاوپێكەوتنی نوێنەری حیزب لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی ئوتریش

14:03 - 4 خەزەڵوەر 2712

كوردستان میدیا: لەو چاوپێكەوتنەی نوێنەری حێزبی دێمۆكرات لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئوتریش كۆمەڵێك پرسی پێوەندیدار بە ئێران تاوتوێ‌ كران.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، چەند رۆژ لەمەوبەر هیوا بەهرامی نوێنەری حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە ئوتریش، دیدارێكی لەگەڵ بەرپرسی پرسە پێوەندیدارەکانی ئێران، لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی ئوتریش ئەنجام دا.

لەو چاوپێكەتنەدا، بارودۆخی كوردستانی ئێران و ئێران بە گشتی، كاریگەری گەمارۆ ئابوورییەكان لە سەر ئەو وڵاتە و پرسی بەرنامەی ناوكیی تاوتوێ‌ كران.

لەبەشێكی دیكەی ئەو دانیشتنەدا هەر دوو لا پڕژانە سەر پرسی ئۆپوزسیونی ئێران لە دەرەوەی وڵات و هەروەها پرسی ئیمكانی دروستبوونی بەرەیەكی یەكگرتوو وەك ئالتێرناتیڤ بۆ داهاتوو هاتە بەر باس.