کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاوەدێری مافی مرۆڤ: دەسبەسەرکراوانی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە ئێراندا ئازاد بکرێن

18:26 - 25 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: چاوەدێری مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا، داوای ئازادکردنی هەرچی زووتری دەسبەسەرکراوانی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە ئێراندا کردووە.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی بانەمەر، چاوەدێری مافی مرۆف لە بیانییەیەکدا کە بڵاوی کردووەتەوە، داوای کردووە کە بەرپرسانی ڕیژیمی ئیران "لانیکەم هەشت چالاکی مەدنی و ڕۆژنامەنووس" کە لە ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە ئیراندا دەسبەسەر کرابوون، بەبێ هیچ مەرجێک و بەزووترین کات ئازاد بکرێن.

لەو بەیانییەدا، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە ئەو کەسانەی کە بەپێی مافی بەڕێوەبردنی کۆبونەوەی ئاشتیخوازانە دەسبەسەر کراون، دەبێت ئازاد بکرێن.

ڕێژیمی فاشیست و دیکتاتۆری ئێران، کە باوەڕی بە مافی هیچ چینێک لە کۆمەڵگادا نییە، لە ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە ئیراندا دەیان کەسی کە بە شیوەی ئاشتیخوازانه داوای مافەکانیان دەکرد، دەسبەسەرکرد.

پێشتریش ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، لە ڕۆژی جیهانیی کرێکار به دەرکردنی بەیانییەیەک، داوای لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران کردبوو کە کرێکاران و چالاکانی مەدەنی کە لەمانگرتنەکان و خۆپێشاندانە ئاشتیخوازەکاندا دەسبەسەر کرابوون، بە زووترین کات ئازاد بکات.