کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاپی دووبارەی کتێبی پارێزەرێکی کورد ڕاگیرا

12:50 - 2 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: چاپی دووبارەی کتێبی پارێزەرێکی کوردی خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادەوە پێشی پێ گیرا.

کتێبی "بانک جهانی و حقوق بشر"، لە نووسینی "فەراز فیرووزی مەندومی"، پارێزەری کوردی خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی نیشتەجێبوونی لە دەرەوەی وڵات و هەروەها وتووێژ و لێدوانەکانی سەبارەت بە پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران و کوردستان لە میدیاکاندا، لە لایەن "وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد"ی ئەو ڕێژیمەوە، پێش بە چاپی دووبارەی گیرا.

ئەو کتێبە، لەژێر ناوی "بانک جهانی و حقوق بشر از منظر حقوق بین‌الملل"، چاپکراوی "ناوەندی لێکۆلینەوەی موتالیعاتی یاسایی شاری دانش"، لە ساڵی ٩١ی هەتاوی لە شاری تاران چاپ و بڵاوکراوەتەوە و بابەتی ئەو کتێبە بەگشتی باسێکە لەسەر تاوتوێکردنی بەرنامەی یەکدەستکردنەوەی پێکهاتەی بانکی جیهانی، بۆ پێدانی وام بە وڵاتانی جیهانی سێهەم و لێکەوتەی کەرتی تایبەت، لەسەر پێشێلکردنی مافی بونیادینی مرۆڤ، بەرنامەیەکە کە لە دەورانی سەرکۆماریی "ڕەفسەنجانی" بەڕێوەچوو و لە سەرەکیترین هۆکارەکانی قەتڵە زنجیرەییەکان و سڕینەوەی ڕەخنەگرانی ئەو بەرنامەیە بووە.