کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاپەمەنییەکان لە سنە لەژێر دەستی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمدایە

11:58 - 8 سەرماوەز 2720

کۆبوونەوەیەک لەلایەن بنکە و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە سنه بەڕێوە چووه کە سەرجەم کەسانێکی ئەمنییەتی لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار بووونە.

ئەو کۆبوونەوەیە لەژێر ناوی "ڕۆڵی میدیاکان لە پەرەپێدانی فکری بەسیج" بەڕێوە چووە. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا فەرماندەی سپای " بەیتولموقەدەس" پاسدار "سادق حوسێنی" بەشدار بووە.

لەو کۆبوونەوەیەدا ١٦ کەس لە کاربەدەستانی ڕێژیم کە لەژێر ناوی هەواڵنێر کار میدیایی دەکەن، کەسانێکی سەر بە ناوەندە ئەمنییەتی و نیزامییەکانی ڕێژیم بوونە.

ئەو ١٦ کەسە هەواڵنیری بەسیجین؛ کە زۆرینەیان سەر بە ئۆرگانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانن.

کارکردنی میدیاکان لە پارێزگای سنه لەژێر دەستی کەسانی ئەمنییەتی دەرخەری ئەوەیە کە ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای میدیاکانەوە هەوڵ دەدات کۆنترۆڵی زیاتری خەڵک بکات و زانیارییەکان بە قازانجی خۆی بگوازێتەوە.

هاوکات ڕێژیم لەم ڕێگایەوە ئیزن نادات کەسانێکی بە توانا کاری میدیایی بکەن و باس لە ڕاستییەکان بکەن.