کوردستان میدیا: ٩ فڕۆکه‌وان و چه‌ندین رایه‌داری ئه‌رتشی رێژیمی سووریه له ئه‌رتشی ئه‌و وڵاته جیا بوونه‌وه. جیابووەکان پەڕیوەی تورکیە و ئوردۆن بوون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ری ئه‌لعه‌ره‌بییه، هه‌تا ئێستا ٩ فڕۆکه‌وانی رێژیمی سووریه له درێژه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له ئه‌رتشی ئه‌و وڵاته جیا بوونه‌وه وپه‌ڕیوه‌ی سنوورەکانی ئوردۆن بوون.
سه‌رچاوه‌که بڵاویشی کرده‌وه که یه‌کێک له‌و فڕۆکه‌وانانه پاش گه‌یاندنی بنه‌ماڵه‌که‌ی به خاکی ئوردۆن، گه‌ڕاوه‌ته‌وه و په‌یوه‌ست به ئه‌رتشی ئازادی سووریه بووه.
ئه‌و فڕۆکه‌وانانه له ئه‌ردۆن جێگیر بوون و داوای په‌نابه‌ریی سیاسی‌یان له ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته کردووه.
رۆژی پێنج‌شه‌ممه‌ی رابردوو فڕۆکه‌وانێکی سووریه، به فڕۆکه‌یه‌کی شه‌ڕکه‌ری میگ ٢١ په‌نای بردۆته وڵاتی ئوردۆن و باقی فڕۆکه‌وانه‌کانیش به شێوه‌ی تاک له سنوورکانه‌وه په‌ڕیوه‌ی ئوردۆن بوون.
ژماره‌ی ئه‌و نیزامییانه که په‌نایان بردۆته وڵاتی ئوردۆن له ٦٠٠ که‌س تێپه‌ڕیوه، که ٤٨ که‌س له‌وانه له ئه‌فسه‌رانی ئه‌رتشی رێژیمی سووریه‌ن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه به گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز، ژماره‌یه‌کی دیکه له رایه‌داران(افسران)ی ئه‌رتشی سووریه له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ست بوون به دژبه‌رانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، په‌ڕیوه‌ی وڵاتی تورکیه بوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه له نێو ئه‌م گرووپه‌دا که‌له ئه‌رتشی سووریه جیا بوونه‌ته‌وه، ژه‌نراڵێک، سه‌رهه‌نگێک، سه‌رگوردێک، ستوانێک و ٣٣ سه‌ربازی دیکه ده‌بینرێن.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران