کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چوار جۆری خۆراک بەرزترین نرخیان لە ماوەی یەک مانگدا هەبووە

10:50 - 25 خەزەڵوەر 2721

لە لێکۆڵینەوەیەک لەسەر نرخی بەشێک لە خۆراکەکان دەرکەوتووە، نرخی چوار جۆر خۆراک لە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٠دا بەنیسبەت مانگی خەرمانانی هەمان ساڵ ١٠ لەسەد هەڵکشانی هەبووە.

لە ماوەی تەنیا یەک مانگدا خۆراکەکانی وەک: "هێڵکە، ڕوبی تەماتە، مۆز و باینجانی ڕەش" بە ڕێز  ١٦.٨ لەسەد، ١٠.٩ لەسەد و ١٤.٢ لەسەد هەڵکشانیان هەبووە.

لە پێڕستێک لە ٢٤ جۆری خۆراکی بنەڕەتی، خۆراکییەکانی وەک: "شەکر، پیواز، پەتاتە، ڕووبی تەماتە، مریشک، هێلکە و جۆرەکانی گۆشت" و چەند جۆر خۆراکی دیکە لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ بەنیسبەت مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو هەتا ١٠٠ لەسەد هەڵکشانیان هەبووە، بەڵام خواردەمەنییەکانی وەک "باینجانی ڕەش، پەتاتە و ماستی پاستۆڕیزە" لەو پێڕستەدا زیادترین بەرزبوونەوەی نرخیان هەبووە.

مۆز بە ٤٧.٣ لەسەد، گۆشتی مەڕ بە ٣٢.٢ لەسەد و برنجی دەرەوەی پلە یەک بە ٢٤.٧ لەسەد کەمترین هەڵکشانی نرخیان لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ بەنیسبەت مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو هەبووە.

ڕەوتی گۆڕانکاریی نرخی خواردەمەنییەکانی وەک "نیسک، شەکر، هێلکە، مریشک، ڕۆنی شل، مۆز، سێو و برنج" و چەند جۆر خۆراکی دیکە هۆشدارییەکی جیددی لە قەیرانی نرخی بەشێک لە خواردەمەنییەکان لە ئێراندا نیشان دەدات.