کوردستان میدیا: چوار هاووڵاتیی خه‌ڵکی شاره‌کانی پارێزگای ورمێ، به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن ده‌زگا قه‌زاییه‌کانی رێژیمی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کران.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، ٤ هاووڵاتیی کوردی خه‌ڵکی شاره‌کانی نه‌غه‌ده، پیرانشار، شنۆ و ساین‌قه‌ڵا، به‌ناوه‌کانی هادی مه‌ولوودی، محه‌ممه‌د نجاری، محه‌ممه‌د شه‌فیع ره‌حمان‌پوور و محه‌ممه‌د مه‌حموودی، له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و راپێچی به‌ندیخانه کراون.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته ئه‌م چوار هاووڵاتییه کورده دوو مانگ پێش ئێستا بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ و رۆژی رابردووش بۆ شاری تاران راگوێزراون.
هه‌تا کاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانییارییه‌ک له‌مه‌ڕ هۆکاری ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ئه‌م هاووڵاتییانه له‌لایه‌ن ده‌زگا قه‌زاییه‌کانی رێژیمه‌وه، بڵاو نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی هه‌یه به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی ده‌سبه‌سه‌ر کرابن.