![](/content/upload/1/news/52584_w920.jpg)
لە حاڵێکدا بەشێکی زۆر لە دەرچووانی زانکۆکان لە ئێران کە خوێندنی باڵایان تەواو کردووە و لە ئێستادا بێکارن، بەرپرسی حەوزە عێلمییەکانی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی کە ٤ هەزار و ٥٠٠ تەڵەبە کە ٦٠ لەسەدیان ژنن لە پەروەردە و بارهێناندا دادەمەزرێن و کاریان پێ دەسپێردرێت.
ناوبراو وتوویەتی کە هەواڵی خۆش بۆ کەمکردنەوەی کێشەکان و باشترکردنی دۆخی ژیانی تەڵەبە و ئاخوندەکان بەڕێوەیە.
دامەزاراندنی ٤ هەزار و ٥٠٠ تەڵەبە و ئاخوند لە حاڵێکدایە کە مانگی ڕابردوو بەڕێوبەری گشتیی وەزارەتی کار و ئاوەدانیی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندبوو: "٤٢ لەسەدی بێکارانی ئێران، حەشیمەتی خاوەن بڕوانامەی زانکۆن و لانیکەم ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار بێکار لەو کەسانەن کە خاوەن بڕوانامەی زانکۆن و لە ئێستادا بێکارن".
هەروەها باشترکردنی دۆخی بژێویی ئاخوندەکان لە حاڵێکدایە کە مامۆستایان لە کوردستان و ئێران ماوەی چەندین مانگە سەبارەت بە هەڵاواردن و خراپیی دۆخی ژیانیان دەستیان بە ناڕەزایەتی و مانگرتن کردووە کە هەتا ئێستا لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ئاوڕێک لە داخوازییەکانیان نەدراوەتەوە.