کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چوار وڵات لە ئێراندا مەزرای ''بیت کۆینـ''ـیان هەیە

18:50 - 5 جۆزەردان 2721

''مەجید حەریری'' بەرپرسی ژووری بازرگانیی ڕێژیمی ئێران و چین وتوویەتی کە بەهۆی هەرزانبوونی تێچووی بەرق لە ئێراندا جگە لە چینییەکان، لەهێستانی، هیندی و تورکییەییەکانیش، چالاکییان لە بواری دەرهێنانی پارەی دیجیتاڵی لەو وڵاتەدا هەیە.  

''حەریری'' بەنیسبەت ئەو هەوڵەی ڕێژیمەوە پاساوی ئەوەی هێناوەتەوە کە ئەو وڵاتانە تەنیا نزیکەی ٣٠٠ مێگاوات لە بەرقی ئێران بەکار دێنن.

لەحاڵێکدا ''ڕەزا ئەردەکانییان'' وەزیری وزەی ڕێژیم، ڕێژەی بەرقی مەزرای بیت کۆینی بیانییەکانی ٢ هەزار مێگاوات بەراورد کردووە.  

دەرهێنانی پارەی دیجیتاڵیی "بیت کۆین" پێویستیی بە کۆمەڵێکی زۆر ئامێر و وزەیەکی زۆری بەرق هەیە.

لەئێستادا کە قەیرانی ئابووریی ئێران گەیشتووەتە لووتکەی خۆی، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بۆ وەدەستهێنانی پارە، ڕووی لە دەرهێنانی پارەی دیجیتاڵی کردووە و بۆ ئەم مەبەستە ڕێگای بۆ وڵاتانی دیکەش خۆش کردووە کە بێنە ئێران و لە کارەبای ئەو وڵاتە کەڵک وەرگرن.

ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی کە بەرقی شارەکان زۆر کەم بێتەوە و خەڵک ڕۆژانە چەندین سەعات لە بێ بەرقیدا کار و کاسبییان ڕاوەستێت.