کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چۆمی "کەڵین کەوە" لە مەریوان پڕ دەکرێتەوە

17:23 - 9 رێبەندان 2720

نێوەڕاستی چۆمی "کەڵین کەوە" لەلایەن کەسانێکەوە تەخت دەکرێت و ئەوەش مەبەستی دروستکردنی خانوو و کەڵکی لێوەر دەگیرێت.

"کەڵین کەوە" چۆمیکە ئاوی زۆربەی گوندەکانی "بەری بەگزادە" دەڕژێتە ناوی و لە کاتی باران باریندا ئاوی زۆری هەیە و دروستکردنی خانوو لەو چۆمە مەترسیدارە بۆ ئەو کەسانەی لە مەترسییەکانی ئاگادار نین.

شارەداریی مەریوان بەنیسبەت ئەو کارە، کەمتەرخەمە و سەرەڕای ناڕەزایەتیی خەڵک هیچ هەنگاوێکی بۆ ڕێگری لەو کەڵکاژۆیە هەڵنەگرتووە.

نەبوونی خزمەتگوزاریی باش بۆ گوندەکان و کەمتەرخەمی کاربەدەستانی ڕێژیم بووەتە هۆی كۆچکردنی لە ڕادەبەدەری دانیشتووانی گوندەکان و نیشتەجێ بوونیان لە پەڕاوێزی شارەکان، کە ئەو کارە کێشەکانیان زیاتر دەکات.

پێشتر بەرپرسانی ڕێژیم باسیان لەوە دەکرد، لە ماوەی ساڵانی دواییدا خزمەتگوزارییەکان لە گوندەکان گەشەی کردووە، بەڵام هەنووکەش زۆربەی گوندەکان لە خزمەتگوزاریی سەرەتایی بێبەرین.