کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چۆن دەتوانی لە پێنج ڕۆژدا ببی بە کورد

17:45 - 19 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: کتێبی شێعریی ''چۆن دەتوانی لە پێنج ڕۆژدا ببی بە کورد'' کە لە لایەن شاعیرێکی کوردی، کوردستانی ڕۆژئاوا نووسراوە، کە لەم بەرهەمە ئەدەبیەدا شێعر و چیرۆک و ژیاننامە تێکەڵاو کراوە.

لە کتێبی '' چۆن دەتوانی لە پێنج ڕۆژدا ببی بە کورد '' بەرهەمی''مەروان عەلی''   شاعیرێکی کوردی، کوردستانی ڕۆژئاوایه، ئەو ڕاستییە نیشان دەدات کە خوێنەرلە ماوەی پێنج ڕۆ دا ئازار و مەینەتییەکانی مرۆڤی کورد لە نیشتمانی خۆیدا یان لەغەریبیدا کە لەگەڵی بەرەوڕوویە، ئاشنا دەبێت.

ئەم کتێبە لە لایەن چاپەمەنیی نێونجی لە ئیتالیا و چاپەمەنی ئەلسویدی لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بڵاو کراوەتەوە.

مەروان عەلی لە کتێبی ''چۆن دەتوانی لە پێنج ڕۆژدا ببی بە کورد '' به زمانێکی تێکەڵاو لە شێعر، چیرۆک، ژیاننامە و هەواڵ نووسی کەڵکی وەرگرتووە. ئەم شێوە نووسینە یەکەم جار "ئێدوارد گاڵیانی"، نووسەری بەناوبانگی ئیتاڵیایی لە کتێبی ''بیرەوەری ئاگر''دا بەکار هێندراوە.

"مەروان عەلی" لە بەشێک لە کتێبەیدا لە وەسفی کوردستان نووسیویەتی: '' ئەوانە هەموو تێپەڕین... بەسەر چیا سەرکەشاکانی سەر لە ئاسمان... هەموو ڕۆیشتن ... بەڵام شاخەکان مانەوە".

"عەلی" لەو کتێبەدا باس لە ژیانی کوردەکان لە ڕۆژگاری ئیستا و ژیانی پڕ لە دژواردا لە سەردەمی ڕێژیمی "حافز ئەسەد"دا باس دەکات.

ئەم کتێبە پێنج  پاژ لەخۆوە دەگرێت کە هەر پاژەی وەکوو ڕۆژێک لەبەرچاو گیراوە و بە شێوەی چێرۆک ڕۆژگاری منداڵیی نووسەر کە هاوکاتە لەگەڵ  سەردەمی دەسەڵاتداریی حافز ئەسەد لە سووریە، باس دەکات.

لەم کتێبەدا کەسایەتییەک بە نێوی پەیکەری "حافز ئەسەد" بوونی هەیە و مەروان عەلی لە وەسفی ئەو کەسایەتییە هاوکات لەگەڵ شۆڕشی کوردەکان لە ساڵی ٢٠٠٤دا نووسیویەتی:  "پەیکەرەکە دەترسا و سەری لە نێوان دەستەکانی دەشاردەوە و چاوەکانی دەبەست هەتا هەرچی لە دەروبەری لە حاڵی ڕوودانە نەیبینێت".