کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چۆنیەتیی بەکارهێنانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان کۆبوونەوەی لەسەر گیرا

11:51 - 26 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: دەزگای پەروەردە و لێکۆڵینەوەی حیزبی دێموکرات، کۆبوونەوەیەکی لەسەر چۆنیەتیی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەڕێوە برد.

ڕۆژی چوارشەممە، ۲٥ی بانەمەڕ، دەزگای پەروەردە و لێکۆڵینەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا، کۆبوونەوەیەکی بۆ "محەمەد ساحیبی"، بەرپرسی دەزگای ئەمنییەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێکهێنا.

"محەمەد ساحیبی" لەو کۆبوونەوەیەدا باسێکی تێر و تەسەلی لەسەر ئەم مژارانە پێشکەش کرد:

ـ چۆنیەتیی بەکارهێنانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و بردنەسەرەوەی ئاستی زانیارییەکانیان لەو پەیوەندییەدا.

- دڵنیابوون لەو مۆبایلانەی کە بەکاری دێنن و  لەو "ئەپـ"انەی کە دایدەبەزێنن.

- ئاگاداربوون و نەکەوتنە نێو داوی پیلانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و هتد، کە بە مەبەستی ئاژاوە نانەوە و سەرقاڵکردنی تاکەکان بە خۆیەوە دەکرێت.

- چۆنیەتیی بەرپەرچدانەوەی ئەو پیلانانەی کە دوژمنەکەمان بۆ شەڕی دەروونی لە دژی ئێمە بە کاری دێنێت.

هەروەها ناوبراو، چەندین پرسی گرنگی دیکەی پەیوەندیدار بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی، پێشکەش بە بەشداران کرد.

دواتر، بەشدارانی کۆبوونەوەکە، ڕا و بۆچوونی خۆیان لەو پەیوەندییەدا دەربڕی و لە کۆتاییشدا کۆڕگێڕ وڵامی پرسیاری بەشدارانی دایەوە و بە شیکردنەوەی زیاتر لە پەیوەندی لەگەڵ بۆچوونی بەشداران، کۆبوونەوەکەی زیاتر دەوڵەمەند کرد.