کوردستان میدیا: "عه‌لا مه‌شزووب"، چیرۆكنووسێكی عێراقی بە هۆی ڕەخنەگرتن لە خومەینی و شۆڕشی ٥٧ی ئێران لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە بە ١٣ گوللـه تێرۆر کرا.
وێبسایتی "سكای نیوز"ی عه‌ره‌بی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، "عه‌لا مه‌شزووب"، چیرۆكنووسێكی عێراقییە؛ كاتێك به پاسكیله‌كه‌ی خه‌ریک بووه بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی، له نێوه‌ڕاستی كه‌ربه‌لا، چه‌كدارانی نەناسراو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری و کوشتوویانە.
دوای ئەو تێرۆرە چالاكوانانی عێراق له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، نووسراوێكی مه‌شزووبیان بڵاو كردووه‌تەوە، كه تێیدا ڕه‌خنه‌ی له شۆڕشی ساڵی ٥٧ و خومه‌ینی گرتبوو، كه به شۆڕشی كاسێت ناو ده‌برێت.
چالاكوانان باسیان له‌وه كردووه، ئه‌و نووسین و وتارە و ڕه‌خنه هاوشێوه‌كانی، بوونه‌ته هۆكاری تیرۆركردنی له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌یلیان بۆ گرووپه چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به ڕێژیمی ئێران هه‌یه.
چالاكوانان پوخته‌ی ڕه‌خنه‌كه‌ی مه‌شزووبیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه باسی خومه‌ینی، له ساڵی ١٣٥٨، كردووه و ده‌ڵێت: "بیرۆكه‌یه‌كی ته‌مومژاویم هه‌بوو له‌باره‌ی ئه‌و كۆڵانه‌ی خومه‌ینی لێی نیشته‌جێ بوو، كۆڵانێک بوو له‌سه‌ر شه‌قامێكی دوور و درێژ، ئه‌و پیاوه له عێراق له‌نێوان نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ماوه‌ی سێزده ساڵ مایه‌وه، دواتر چووه كوێت، به‌ڵام له‌وێ پێشوازی لێنه‌كرا، بۆیه بڕیاریدا بچێته پاریس، دوای ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی كاسێت و تۆماری ده‌نگی، شۆڕشه‌كه‌ی هه‌نارده‌ی ئێران كرد، كه به (شۆڕشی كاسێت) ناوبراوه. دواتر ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت، دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕێكی له دژی ئەو عێراقە هه‌ڵگیرساند، كه پێشتر میوانداری كردبوو".
مه‌شزووب، له ساڵی ١٩٦٨ له‌دایكبووه و ساڵی ١٩٩٢-١٩٩٣ كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدای ته‌واو كردووه، هه‌ر له بواره‌كه‌ی خۆیدا له ساڵی ١٩٩٩ ماسته‌ر و دوكتۆراشی له ٢٠١٤ ته‌واو كردووه.
به‌رهه‌مه‌كانی مه‌شزووب بریتین له: "جمهوریة الخان، مدن الهلاك – شاهدان، فوضی الوطن، جریمة فی الفیس بوك، ا‌دم سامی – مور".