کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چین ساڵانە یازدە میلیارد دۆلار پارەی نەوتی ئێران دەخوات

12:14 - 11 سەرماوەز 2721

ڕێژیمی ئێران ڕۆژانە ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆ وڵاتانی چین و هیند هەناردە دەکات و لە بەرانبەردا تەنیا ٦٥٠ هەزار دۆلار پارە وەردەگرێت، بە جۆرێک کە ساڵانە یازدە میلیارد دۆلار زیان بە ئێران دەگات.

لەلایەکی دیکەوە وڵاتی چین بڕی دە میلیارد دۆلار پارە کە لە سەردەمی سەرکۆماریی پێشووی ئامریکا (ترامپ) نەوتی لە ئێران کڕیبوو، ڕاگرتووە و بە ئێرانی ناداتەوە.

وڵاتانی چین و هیند ماوەی ساڵێکە تەنیا نیوەی پارەی ئەو نەوتەی کە ڕێژیمی ئێران بۆ ئەو دوو وڵاتەی هەناردە دەکات بە ئێرانی دەدەن، ئەو پارەیە لە ڕێگای بانکێک لە هۆنگ کۆنگ بە ئێران دەدرێت و ئەو بانکەش لە بەرامبەر ئەو کارەدا پارەیەکی باش وەک کۆمیسیۆن لە ئێران وەردەگرێت.

هەروەها چین بە ئێرانی وتووە، دەبێ هەوڵ بدات لە بەرامبەر هەناردەکردنی نەوت بۆ چین بەجێی پارە بەرهەمەکانی ئەو وڵاتە بکڕێت.

ڕێژیمی ئێران میلیاردها دۆلار پارەی لە شوێنە جیاجیاکانی جیهاندا لێ ڕاگیراوە و یەکێک لە داخوازییەکانی لە بەرجامدا ئازادکردنی ئەو پارانەیە.