کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چین پارەی نەوتی فرۆشراوی ئێران بەو ڕێژیمه ناداتەوە

12:40 - 27 رێبەندان 2721

"مەجید حەریری" سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و چین ئیدعا دەکات کە وڵاتی چین  پارەی فرۆشی نەوتی ئێرانی بەو وڵاتە بلۆکە نەکردووە بەڵکوو ئەوە پارەیە پاشکەوتی دراوی ئێران لە وڵاتانی دەرەوەیە کە  بۆ وڵاتی چین ڕاگواستراوە و لە ئێستادا ئیمکانی ئەوە نییە کە ئەو پارەیە بۆ ئێران بگەڕێندرێتەوە.

"حەریری" وتوویەتی ئێمە پەیوەندییەکی دوو هەزار ساڵەمان لەگەڵ چین هەیە و بەشێک لەو وتانەی کە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئیران و چین دەوترێن ناڕاستن و کەسانێکی دژی دەسەڵات دەیانهەوێ بەم شێوەیە بیروڕای گشتیی لەهەمبەر ئەو وڵاتە تێک بدەن.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم وتوویەتی نەوتی ئێران بە ٧٠ لەسەد ژێر نرخی جیهانی نافرۆشرێت. هەروەها بەشێک لە ناوڕۆکی سەندی هاوکاریی نێوان ئێران و چین، یەک لەوان پێدانی دووڕگەیەک بەو وڵاتەی ڕەت کردووەتەوە.

ناوبراو وتوویەتی، بەشێک لەو کاڵایانەی کە لە چین هاوردەیان دەکەین تەنیا بۆ خۆراکی خەڵکە، بۆیە ناتوانین کەرەستە یەدەکییەکانی پیشەیی هاوردە بکەین و بەرهەمهێنان پەرە پێ بدەین.

مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی سەنەدی هاوکاریی نێوان ئێران و چین واژۆ کرا. ئەو کات بەشێک لە ڕەخنەگران ئەو گرێبەستەیان به گرێبەستی "تورکەمەنچای" هەڵسەنگاند و پێدانی قانی لە ڕادەبەدەریان بەو وڵاتە لەوەها دۆخێکدا کە لەگەڵ گەمارۆکانی ئامریکا بەرەوڕوویە بە ناڕاست زانی.