کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەتەکانی ڕێژیمی ئێران دەست بە سەر کەلوپەلی کۆڵبەراندا دەگرن

13:14 - 20 جۆزەردان 2720

هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لەسەر سنورەکانی کوردستان جگە لە کوشتنی کۆڵبەران کەمین بۆ چەتەگەریش دادەنێن و دەست بە سەر کۆڵی کۆلبەراندا دەگرن.

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردان، دەستەیەک لە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە یەکێک لە سنوورەکانی شاری مەریواندا کەمینیان بۆ کۆڵبەران داناوە و دەستیان بە سەر کۆڵەکانیاندا گرتووە و بردوویانە.

ئەو چەتانەی ڕێژیمی ئێران کۆڵی کۆڵبەرەکان کە پێهاتبووە لە جلوبەرگ، پاش دەست بە سەرداگرتن بردوویانە بۆ پاسگا مەرزییەکان و لەنێوان خۆیاندا دابەشیان کردووە.

هێزەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لەسەر سنوورەکانی کوردستان بە هەموو شێوازێک پێش بە کاسبیی خەڵک دەگرن.

پارێزگاکانی کوردستان لە ڕووی نرخی بێکارییەوە زیاترین ئاماریان هەیە و هیچ هەوڵێک بۆ باشتربوونی ئەو دۆخە نادرێت و هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمیش پێش بە هەر چەشنە دەگرن.