کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەند بەشی گەورەی "کرماشان" لەگەڵ بێ ئاوی بەرەوڕوو بوونەتەوە

12:22 - 6 گەلاوێژ 2722

پچڕانی ئاو و دابەزینی خێرایی ئاو، لە چەند بەشی گەورەی شاری "کرماشان" خەڵکی لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو کردووەتەوە.

کێشەی بێ‌ئاوی دەمێکە لەو شارە سەری هەڵداوە بەڵام بەرپرسانی ڕێژیم هیچ گرینگییەکیان بەم بابەتە نەداوە.

ئەو کێشەیە لە دوای وشکبوونی هەنگاو بە هەنگاوی تاڵاو و گۆل و چۆمەکان ڕوویدا کە لەلایەن ڕێژیمەوە بە شێوەی سیستماتیک جێبەجێ کران تاکوو بە شێوەیەکی ئامانجدار ئەو شوێنانە چۆڵ بکرێن و دێموگرافیای ئەو ناوچانە بگوڕدرێن.

بێ‌ئاوی و وشکبوونی سەرچاوەکان بوونەتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ژیانی گیانلەبەران و مرۆڤەکان کە ڕێژیمی ئێران خۆی لێ بە بەرپرسیار نازانێ. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەر دەسەڵاتێک، بە بێ جیاوازی بۆ بەردەوامبوونی ژیانێکی شیاوی تاکەکانی کۆمەڵگە، ئەرکی پاراستن و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانە.