کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەند شارێكی كوردستانی سووریە ئازاد كران و ئاڵای كوردستان هەڵكرا

23:33 - 29 پووشپەڕ 2712

كوردستان میـــــدیا: راگەیەنەكانی هەرێمی كوردستان بڵاویان كردەوە كە هێزە دەوڵەتیەكانی رێژیمی سووریە شارەكانی عەفرین و كۆبانییان بەجێ هێشت و ئیدارەكانی ئەو شارانە كەوتووتە دەستی هێزە سیاسییەكانی كوردستان.


ساڵح موسلم سكرتێری حیزبی یەكیەتیی دێمۆكراتیك، ئازادیی شاری كۆبانی لە پارێزگای حەڵەب پژڕاست كردەوە.
ماڵپەڕی خەندانیش هەواڵی ئازادیی كووبانی بڵاو كردووتەوە و رایگەیاندووە كە ئالای كوردستان لەسەر ئیدارە دەوڵەتییەكان هەڵكراوە.
بەپێی هەواڵی خەندان، هەیئەتێكی هاوبەش لە ئەنجومەنی گەلی رۆژاوای كوردستان و ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردەكانی سووریە بە یەكەوە هێرشیان كردۆتە سەر ئیدارەكانی دەوڵەتی و كۆنترۆڵی تەواویان كردووە.
خەندان نووسیویەتی، ئێوارەی رۆژی رابردوو شاری كووبانی ئازاد كراوە.
ماڵپەڕی سبەی لە هەواڵێكی بەپەلەدا بڵاوی كردۆتەوە كە شاری مەنبەج یەك لە شارەكانی سەر بە پارێزگای حەڵەب لەژێر كۆنترۆڵی ئەرتشی ئازادی سووریە.
ماڵپەڕەكە هەروەها لەزاری ساڵح موسلمەوە ئازادیی شاری ئەفرینی لەلایەن كوردەكانەوە پژڕاست كردۆتەوە و گوتوویەتی: چاوەڕوانی دەكرێ لە رۆژانی داهاتوودا شارەكانی دیكەی كوردستانی سووریە ئازاد بكرێن.