کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەند لاوێکی کورد بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەست داوە

17:44 - 12 جۆزەردان 2720

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە دوو شوێنی جیاوازدا دوو لاوی کورد بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەست داوە و هەتا ئێستا زانیارییەک لە چوونیەتی کوژرانیان لەبەر دەستدا نییە.

 لە پادگانی هێزی ئێنتزامی ڕێژیم لە تاران سەربازێکی کورد بە ناوی ''مەجید کەریمی'' کوژراوە.

 ئەو سەربازە کوردە دانیشتووی ''ڕوبات کەریم''ـە و لە ئەسڵدا خەڵکی تیکاب بووە.

 بەپێی زانیاریەکان ناوبراو بەهۆی شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان چەند نیگابانێکی ئەو پادگانەوە کوژراوە، بەڵام زانیاری دروست لەهەمبەر چۆنیەتی کوژرانی لەبەر دەستدا نییە.

هەروەها لە ڕووداوێکی دیکە لە هەواری "ژۆنی" کە هەوارگەیەکی ئاوایی ڕوواری سەر بە سەوڵاوایە کەسێک بە ناوی ''سۆران'' کە بە بەلەم لە ڕووباری سیروان خەریکی کار بووە کوژراوە و هێشتا دیار نییە هۆکاری کوژرانی ئەو هاووڵاتییە چییە.