کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەند لایەن و کەسایەتیی سیاسی سەبارەت به کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهفەر هاوخەمییان لەگەڵ حیزبی دێموکرات دەربڕی

12:33 - 21 خاکەلێوه 2721

بۆ هاوخەمی لەگەڵ حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهید "لوقمان مێهفەر" چەند لایەن و کەسایەتیی سیاسی سەرەخۆشییان کرد.

پەیامەکانی سەرەخۆشی:

"عەلی حوسێن"، بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکانی پارتی دێموکراتی کوردستان، هاودەردی و سەرەخۆشیی پارتیی بە ڕێبەریی حیزب و بنەماڵەی کاک لوقمان مێهفەڕ ڕاگەیاند.

"ئەبووبەکر مودەڕڕسی"، ئەندامی دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بەنیسبەت کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەرە"وە هاودەردی و سەرەخۆشیی ڕێبەریی کۆمەڵەی به حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگەیاند.

مامۆستا "عەبدوڵڵا حەسەنزادە"، تێکۆشەری دێرینی دێموکرات، هاودەردی و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" ڕاگەیاند.