کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەند نانواخانە لە گوندکانی شاری شنۆ بەهۆی نەبوونی ئارد داخران

12:24 - 23 جۆزەردان 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە چەند گوندی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ورمێ، نانواخانەکان لەگەڵ نەبوونی ئارد بەرەوڕوون و بە هۆیەوە ناچار بوونە نانواخانەکانیان دابخەن.

بەپێی زانیارییەکان، داخرانی نانواخانەکانی گوندی بێمزورتێ و چەند گوندی دیکە کێشەیەکی زۆری بۆ دانیشتووانی ئەو گوندانە دروست کردووە.

هاووڵاتییان لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان و ئێران لەگەڵ کێشەی نەبوونی ئارد و هەروەها گرانیی نان بەرەوڕوون، لە زۆربەی شار و گوندەکان نان جیرەبەندی کراوە و هەر کەسێک لە شەو و ڕۆژێکدا تەنیا ٢ هەتا٣ نانی پێ دەدرێت.

بەرپرسانی ڕێژیم بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی و گرانیی ئارد و نان دەنگۆیەکیان دروست کردووە کە بڕیارە نان بە کیلۆ بە هاووڵاتییان بفرۆشرێت.